Accessibility links

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا: چین لەڕێی هێرشی ئەلیکترۆنیەوە هەڵبژاردنەکان دەکاتە ئامانج


ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا ڕۆبەرت ئۆبراین

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا ڕۆبەرت ئۆبراین دەڵێت هاککەرەکانی سەر بە حکومەتی چین بەر لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا ژێرخانی هەڵبژاردنەکان دەکەنە ئامانج.

ڕۆژی هەینی ئۆفیسی بەڕێوبەری هەواڵگری نیشتیمانی ئەمەریکا وتی " چین کار لەسەر فراوانکردنی هەوڵەکانی دەکات و ڕوسیاش دەیەوێت دژی کاندیدی دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنەکان جۆ بایدن کاربکات." بەڵام بەدیاریکراوی چینی تۆمەتبار نەکرد بە تۆمەتی ئەنجامدانی هێرشی ئەلیکترۆنی دژی سیستمی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا.

ئۆبراین بە تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێنی وت " دەیانەوێت سەرۆک ترامپ بدۆڕێت. چین وەکو ڕوسیا و ئێران، دەستی هەبووە لە هێرشە ئەلیکترۆنیەکان و فێڵکردن و ئەو کارانەی دیکەی پەیوەست بە ژێرخانی هەڵبژاردنەکانمانەوە."

چین هەمیشە ئەم جۆرە تۆمەتانەی ئەمەریکای ڕەت کردۆتەوە و دەڵێت دەستی نەبووە لە هێرشە ئەلیکترۆنیەکان بۆ سەر کۆمپانیا و سیاسەتمەدار و دەزگا حکومیە ئەمەریکییەکاندا. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە مانگی چواری ساڵی ڕابردوودا وتی " هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا کاروباری ناوخۆی ئەو وڵاتەیە و هەوڵی ئەوە نادەین دەستوەربدەین تیایدا."

ئۆبراین ئاماژەشی بەوەدا ئەمەریکا کۆمەڵێک هێرشی ئەلیکترۆنی بینیوە تیایاندا هەوڵدراوە ماڵپەڕەکانی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا و بەڕێوبەرایەتی هەڵبژاردنەکان لە سەرانسەری وڵاتەکەدا هاک بکەن و زانیاریی هاوڵاتیانی ئەمەریکی کۆبکەنەوە.

ئەوەشی خستەڕوو " نیگەرانیەکانمان تەنها لەسەر ڕوسیا نەوەستاوە، دەرەنجامی زۆر خراپ دەبێت لەسەر هەر وڵاتێک هەوڵبدات دەست وەربداتە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکاوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG