Accessibility links

چین : دەستپێکردنی ئامادەکارییەکان بۆ کۆبوونەوەی شی جینگ پینگ و سەرۆک ترامپ


وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند ئامادەکارییەکان بۆ کوبوونەوەی سەرۆک ترامپ و شی جینگ پینگی سەرۆکی چین دەستیپێکردووە دوای سەردانەکەی ڕێکس تیلەرسنی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ چین.

ڕێکس تیلەرسن کۆتایی بە یەکەم گەشتی بۆ ئاسیا هێنا بە ڕێککەوتنێک لەگەڵ چیندا بۆ کارکردن پێکەوە سەبارەت بە کۆریای باکوور پێش ئەوەی لە مانگی داهاتوودا سەرۆک ترامپ کۆببێتەوە لەگەڵ شی جینگ پینگدا.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین هوا چون ینگ وتی " لەمیانەی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕێکس تیلەرسن بۆ چین هەردوولا گفتوگۆیەکی قووڵیان ئەنجامدا سەبارەت بە ڕێکخستنی کۆبوونەوەیەک لەنێوان سەرۆکی هەردوو وڵاتدا و ئامادەکارییەکان بۆ ئەو مەبەستە دەستیان پێکردووە."
هەروەها وتیشی هەردوولا ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی لە پەیوەندیدا بمێننەوە بۆ ئەوەی کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆکی هەردوو وڵات بەشێوەیەکی باش بەڕێوەبچێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG