ڕۆژنامەی چاینا دەیلی بڵاویکردەوە حکومەتی ناوەند و حکومەتە هەرێمییەکان زیاتر کراوە دەبن لە پێشکەش کردنی زانیاری بۆ یارمەتیدانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تا لە چین تێبگەن.
ڕۆژنامەکە لەزاری گیانگ گیانگۆی وەزیر لە ئۆفیسی زانیارییەکانی سەر بە ئەنجومەنی وڵاتەوە بڵاویکردەوە " پێویستە لەسەر ئێمە کراوەتر بین سەبارەت بە باسکردنی کێشەکانمان بەهێمنی و ڕاستگۆیانە باس لە ناکۆکییەکانمان بکەین لەگەڵ وڵاتانی دیکەدا."
وتیشی چین دەبێت متمانەیەکی زیاتری هەبێت بە بیرۆکە سیاسییەکەیی و ئەو شێوازەی فەرمانڕەوایی پێدەکات و دەبێت خۆی بەدوور نەگرێت لە باسکردنی بابەتە گەرمەکان.
چین چاودێرییەکی توندی هەیە لەسەر دەزگاکانی ڕاگەیاندن و بڵاوکردنەوەی زانیارییەکان.
هەروەها چین سانسۆری خستۆتە سەر ئەو نوسراوانەش کە نوسەران بڵاویدەکەنەوە و ناچاریان دەکەن نەهێڵین نوسراوێک بڵاوببێتەوە دژی وڵات بێت.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز