Accessibility links

چین دەیەوێت بەشێوەیەکی گونجاو پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆریای باشووردا باش بکات


سەرۆکی چین شی جینگ پینگ لە نامەیەکی پیرۆزباییدابۆ سەرۆکی کۆریای باشوور مون جای ئین باسی لەوە کردووە کە چین ئامادەیە ناکۆکییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە چارەسەر بکات بەشێوەیەکی گونجاو و لەسەر بنەمای لەیەک تێگەیشتن متمانەپێکردن.

دەزگای هەواڵی شینخوای چینی لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە کە شی لە نامەکەیدا بۆ سەرۆکی کۆریای باشوور ڕێزی خۆی دەرخستووە بۆ کۆریای باشوور و پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە.

بەڵام لە نامەکەدا باسی لە کۆریای باکوور یاخود سیستمە بەرگریە موشەکییەکەی ئەمەریکای نەکردووە کە ئەمەریکا لە کۆریای باشوور دایناوە و چین بەتەواوی لەگەڵ ئەوەدا نیە و دەڵێت هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشمان.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG