Accessibility links

نوێنەرانی ناوەکی کۆریای باشوور و چین لە پەکین کۆدەبنەوە


وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باشوور وتی نوێنەری وڵاتەکەی بۆ گفتوگۆکانی چەکی ناوەکیی و هاوتا چینییەکەی کۆنگ شیوانیۆ ڕۆژی سێشەممە لە پەکین کۆدەبنەوە.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا وتیشی ئەمە یەکەم کۆبوونەوە دەبێت لەوەتەی ئەو بەرپرسانە ئەو پۆستانەیان وەرگرتووە و بە درێژکردنەوەی ئەو کۆبوونەوانە دادەنرێت کە لەمدواییانەدا ئەنجامدراون لەنێوان نوێنەرانی ناوەکیی کۆریای باشوور و ئەمەریکا و ژاپۆن.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە دەڵێت دوو بەرپرسەکە ڕای خۆیان دەردەبڕن سەبارەت بە هەڵسانگاندنی بارودۆخی ئێستا و بەرنامە ناوەکیی و موشەکییەکەی کۆریای باکوور و هەروەها گفتوگۆ لەسەر هاریکاری نێوان دوو وڵاتەکە دەکەن بۆ بەڕێوەبردنی ئەم ڕەوشە بە شێوەیەکی باش.

سەرچاو/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG