Accessibility links

کونفڕانسی چین بۆ کردنه‌وه‌ی ڕێگای نوێی ئاوریشم


کۆنفڕانسی "جاده‌ی نوێی ئاوریشم"

لەو دەمەی رابەرانی 29 وڵات بۆ برەودان بە دەست پێشخەریەکەی وڵاتی چین کۆبوونه‌وه‌ کە رەنگە هەژمونی چین لەسەر ئاستی جیهانی بەرەو ژوور بەرێت ، هاوکات سەرۆکی چین داوای هاریکاری زیاتری کرد بۆ سەرانسەری ئاسیا و ئەوروپا لە بوارەکانی بەگژداچونەوەی تیرۆریزم ، سەرۆکی چین بەڵێنی دەستەبرکردنی پتر لە 100 ملیار دۆلار لە بواری دارایدا دا.

ئەوەی جێی ئاماژەیە، دەست پێشخەریەکەی چین بۆ ئەو مەبەستە بە ناوی پشتێن و رێگا داوای بنیاتنانی بەندەر و هێڵی ئاسنین و هەروەها دامودەزگاکانی دیکە لە نێو ئەو 65 وڵاتەی دەکەونە کەوانەی بەرینی نێو ئاسیا و ئەوروپاوە دەکات. هاوکات وڵاتانی دیکە پێشوازیان لەم دەست پێشخەریەی چێن کرد، بەڵام حکومەتان لەوانە ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا و روسیا و هەروەها هیندستان نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە لەوەی کە رەنگە چین ئەم هەوڵە بۆ پتەوکردنی پێگەی سیاسی خۆی بەکار بێنێت.

لە میانەی گردبونەوەی رابەرانی ئەو 29 وڵاتە ، سەرۆکی چین گوتیشی دەبێت تێروانینی هاوبەشمان لە پێناو ئاسایشێکی گشتگیر و هاوئاهەنگ و بەردەوامدا تۆکمە بکەین.

هەروەها سەرۆکی چین بۆ سەرۆکەکانی ئامادەی گردبونەوەکە بوون لە نێویاندا ڤلادمیر پوتنی سەرۆکی روسیا، سەرۆکی چینی گوتی حوکمەتەکەی هیچ خواستێکی بۆ سەپاندنی هەژمونی بەسەر هیچ لایەنێکی دیکەدا نییە. هاوکات داوای ئاوێتەکردنی ئابوری و داوی هاوکاری لە یاسا و رێساکانی بواری دارایشدای کرد. سەرۆکی چین داوای لە وڵاتانی بەشداربووی دەستپێشخەریەکەی چین کرد هەوڵەکانیان لە بەگژداچونەوەی تیرۆریزم زیاد بکەن ، ئەوەی سەرۆکی چێنی بە هۆکاری سەرەکی هەژاری و ناعەدالەتی کۆمەڵایەتی ناوزەدی کرد.

XS
SM
MD
LG