Accessibility links

چین دەڵێت تاقیکردنەوە موشەکییەکەی کۆریای باکوور جێی قبوڵکردن نیە


باڵیۆی چین لە نەتەوە یەکگرتووەکان لیۆ جی وتی نوێترین تاقیکردنەوە موشەکییەکەی کۆریای باکوور پیشێلکردنی یاساکانی ئەنجوومەنی ئاسایسی نێودەوڵەتییە و جێی قبوڵکردن نیە.

لیۆ جی بە ئەنجوومەنی ئاسایشی وت " داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین ئارام بگرن و خۆیان بگرن و گوتاری دوژمنانە نەدەن و ئارەزوویی خۆیان دەربڕن بۆ گفتوگۆکردنی بێ مەرج و کارکردن پێکەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان."

هەروەها داوای کرد ئەمەریکا بڵاوکردنەوەی سیستمی دژە موشەکەکان لە کۆریای باشوور بوەستێنێت.

شایەنی باسە چین گەورەترین هاوپەیمانی کۆریای باکوورە و هەروەها گەورەترین هاوبەشی بازرگانییەتی.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG