Accessibility links

پوتن : جیهان پێویستە لەگەڵ کۆریای باکووردا قسە بکات نەک هەڕەشەی لێبکات


\

سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن وتی مۆسکۆ لەگەڵ ئەوەدا نیە هیچ وڵاتێک چەکی ناوەکی هەبێت بەڵام جیهان پێویستە قسە لەگەڵ کۆریای باکووردا بکات نەک هەڕەشەی لێبکات.

پوتین لە لێدوانەکانیدا لە پەکین وتیشی تاقیکردنەوە ناوەکییەکانی ئەمدواییانەی کۆریای باکوور جێی قبوڵ نیە بەڵام پێویستە چارەسەرێکی ئاشتییانە هەبێت بۆ ئەوەی ڕەوشەکەی نیمچە دوورگەکەی کۆریا خراپتر نەبێت.

وتیشی " دەمەوێت دڵنیاتان بکەمەوە لەوەی ئێمە بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ فراوانکردنی هێزی ناوەکیدا نین بە نیمچە دوورگەکەی کۆریاش و کۆریای باکووریشەوە." وتیشی هەنگاوێکی لەمشێوەیە زیانبەخش و مەترسیدار دەبێت.

وتیشی " بەڵام لەهەمان کاتدا تێبینی ئەوەمان کردووە لەمدواییانەدا یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکرێن و سنووری وڵاتانی تر دەبەزێنرێن و سیستمەکان گۆڕانکارییان بەسەردا دێت بۆ پێشبێڕکێکردن لەم جۆرە چەکانەدا."

پوتن ناوی هیچ وڵاتێکی نەبرد بەڵام لەماوەی ڕابردوودا ڕەخنەی لە ئەمەریکا گرتبوو لەسەر ئەرکە سەربازییەکانی لە عێراق و لیبیا و سوریا و بە تۆمەتی دەستگرتن بەسەر حکومەتەکانی ئەو وڵاتانەدا تۆمەتباری کرد.

هەروەها وتیشی " پێویستە بگەڕێینەوە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ کۆریای باکووردا و چیتر نەیترسێنین و ڕێگایەک بدۆزینەوە بۆ چارەسەرێکی ئاشتییانە."

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG