Accessibility links

چین داوا لە ئەمەریکا و کۆریای باکوور دەکات هێمن ببنەوە


چین داوای لە ئەمەریکا و کۆریای باکوور کرد هێمن ببنەوە و جەنگی لێدوانەکان بوەستێنن کە هەڕەشەن بۆ سەر دۆزینەوەی چارەسەرێکی ئاشتیانە بۆ ناکۆکیەکان.

وەزیری دەرەوەی چین وانگ یی لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ هاوتا ڕوسییەکەی سێرجی لاڤرۆڤ وتی پێویستە لەسەر هەردوو وڵاتەکە ڕێگە نەدەن بە هیچ کەسێک ببنە هۆی دروستبوونی کارەساتی گەورە.

چین و ڕوسیا داوایان لە ئەمەریکا کرد مانۆڕە سەربازییە فراوانەکانیان بوەستینن لەبەرامبەردا داواشیان لە کۆریای باکوور کرد بەرنامە ناوەکییەکەی بوەستێنێت، وەکوو هەنگاوی یەکەم بەرەو گفتوگۆکان.

وەزارەتەکە لەزاری لاڤرۆڤەوە بڵاویکردەوە گرژییەکان جارێکی دیکە زیاتر دەبنەوە ئەگەر ئەمەریکا و کۆریای باشوور دەست بکەنەوە بە مانۆڕە سەربازییەکانیان لە 21 ی مانگی هەشتدا، وتیشی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لەڕێی بەکارهێنانی هێزی سەربازییەوە بەتەواوەتی جێی قبوڵکردن نیە.

XS
SM
MD
LG