Accessibility links

شینخوا: چین نیگەرانە سەبارەت بە هەواڵی کوشتنی دوو هاولاتی چینی لە پاکستان


دەزگای هەواڵی چینی شینخوا وتی چین زۆر نیگەرانە سەبارەت بە هەواڵی کوژرانی دوو هاوڵاتی چینی کە لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا لە هەرێمی بلوخستان ڕفێندراون کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای پاکستانەوە.

دەزگای هەواڵی ئەعماقی سەر بە داعش لەماوەی ڕابردوودا وتی چەکدارانی داعش دوو مامۆستا چینییەکەیان کوشتووە، وتەبێژێکی حکومەتی بلوخستانیش وتی کاربەدەستان هەوڵدەدەن ئەو هەواڵە پشتڕاست بکەنەوە.

شینخوا لە زاری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە چین چون ینگەوە بڵاویکردەوە " ئەو هەواڵانەمان زانی و نیگەرانی زۆری خۆمان دەردەبڕین، لەماوەی ئەم چەند ڕۆژەدا هەوڵماندا ئەو دوو کەسە ڕزگاربکەین کە ڕفێندرابوون."

وتیشی " چین لەلای خۆیەوە لەڕێی سەرچاوەی جیاوازەوە لەگەڵ کاربەدەستانی پاکستانیدا کار دەکات بۆ ئەوەی بزانێت چی ڕوویداوە."

ئەعماقیش ڕایگەیاند " چەکدارانی رێکخراوی داعش ئەو دوو هاوڵاتیە چینیە دەکوژن کە لە هەرێمی بلوخستان گرتبوویانن."

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG