Accessibility links

چین دژایەتی بڕیارەکەی ئەمەریکا دەکات سەبارەت بە تیک تۆک و ویچات


وەزارەتی دەرەوەی چین بە توندی دژایەتی بڕیارەکەی ئەمەریکای کرد بۆ قەدەغەکردنی مامەڵەکردنی ئەمەریکیەکان لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای تێنسێنتی ویچات و بایت دانسی تیک تۆک.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین وانگ وێنبین وتی پەکین بەرگری لە مافە یاسایی و بەرژەوەندییەکانی کارە چینیەکان دەکات و دەبێت ئەمەریکا بەرگەی دەرەنجامی ڕەفتارەکانی بگرێت.

وانگ وێنبین وتی " ئەمەریکا ئاسایشی نیشتیمانی وەکو بیانوویەک بەکاردەهێنێت و دەسەڵاتەکانی بەکاردەهێنێت بۆ سەرکوتکردنی ئەو کارانەی ئەمەریکی نین. چین بەتوندی دژایەتی ئەوە دەکات."

لە ماوەی ڕابردوودا سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ دوو فەرمانی دەرکرد بۆ قەدەغەکردنی مامەڵەکردنی ئەمەریکیەکان لەگەڵ کۆمپانیای تێنسێنت کە خاوەنی ویچاتە و هەروەها کۆمپانیای بایت دانس کە خاوەنی تیک تۆکە. بەڕێوبەرایەتییەکەی ئەمەریکا پێشتریش ئاماژەی بەوەدا بوو ئەو بەرنامە چینیانەی " متمانەپێکراو " نین هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی نیشتیمانی وڵاتەکە و ڕاستەوخۆ زانیاریی ئەمەریکیەکان دەگوازنەوە بۆ حیزبی شیوعی چین.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG