Accessibility links

چین دەڵێت ئەو باجی سزا نوێیەکانی سەر کۆریای باکوور دەدات


وەزیری دەرەویە چین وانگ یی

وەزیری دەرەوەی چین وانگ یی وتی چین باجی ئەو سزا نوێیانە دەدات کە نەتەوە یەکگرتووەکان سەپاندوویەتی بەسەر کۆریای باکووردا ئەوەش بەهۆی پەیوەندییە داراییەکانیەوە لەگەڵ پیۆنگیانگدا بەڵام وتی سەرەڕای ئەوەش هەمیشە کاردەکات بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکان.

ڕۆژی شەممە بە کۆی دەنگ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سزای نوێیان سەپاند بەسەر کۆریات باکووردا و ئەوەش زیانێکی ئابووری زۆر دەگەیەنێت بە وڵاتانی ناوچەکە و بەتایبەتی چین چونکە چین یەکێکە لە هاوپەیمانە بەهێزەکانی کۆریای باکوور.

وەزارەتی دەرەوەی چین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند وانگ وتوویەتی بڕیارە نوێیەکە بە ڕوونی دەریدەخات کە چین و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دژی تاقیکردنەوە موشەکیەکانی کۆریای باکوورن.

وانگ وتی " بەپێی ئەو پەیوەندییە داراییەی لەنێوان چین و کۆریای باکووردا هەیە، چین باجی جێبەجێکردنی سزاکان دەدات."

وتیشی " بەڵام بۆ بەرژەوەندی پاراستنی سیستمی نێودەوڵەتی سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی چەکی ناوەکیی و پاراستنی ئەمن و ئاسایشی ناوچەکە چین بەتەواوەتی پابەند دەبێت بە سزاکانی سەر کۆریای باکوورەوە و جێبەجێیان دەکات."

هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە دەڵێت هەموو ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە چین و ڕوسیا و ئەمەریکاشەوەبەڵێنیان داوە سزاکان جێبەجێ بکەن و پێویستە جێبەجێ بکرێن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG