Accessibility links

چین دەڵێت هەڵوێستی وڵاتەکە سەبارەت کۆریای باکووردا جێگیرە


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین هوا چون

وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند هەڵوێستی پەکین سەبارەت بە بابەتی کۆریای باکوور جێگیرە و بەرپرسیارانە مامەڵە دەکات.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین هوا چون ئەم لێدوانەیدا دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ئاماژەی بەوەدا کە چین لەوانەیە دەستی وەردابێتە دانوستاندنەکانی نێوان ئەمەریکا و کۆریای باکوورەوە.

ڕۆژی دووشەممە سەرۆک ترامپ وتی چین لەوانەیە هەوڵ بدات هەوڵەکانی ئەمەریکابۆ نەهێشتنی چەکی ناوەکیی لە کۆریای باکوور بە ئاڕاستەیەکی دیکەدا بەرێت، بەڵام جەختی لە متمانەی خۆی کردەوە بە ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون و وتی پابەند دەبێت بەو ڕێکەوتنەوە کە مانگی ڕابردوو هەردوولا پێی گەیشتوون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG