Accessibility links

چین داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات ئاڵۆزییەکانی نیمچە دوورگەی کۆریا زیاتر نەکەن


وەزیری دەرەوەی چین وانگ یی داوای لە هەموو لایەنەکان کرد ئاڵۆزییەکانی نیمچ دوورگەی کۆریا زیاتر نەکەن و وتی چین بەڕوون و ئاشکرا سەرکۆنەی نوێترین تاقیکردنەوە موشەکییەکەی کۆریای باکووری کردووە.

وانگ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە پەکین وتی " سەبارەت بە نوێترین تاقیکردنەوە موشەکییەکەی کۆریای باکوور کە جارێکی دیکە بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نیودەوڵەتی پێشێلکرد، چین بەڕوونیی هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە بابەتەکە دەربڕیوە."

وتیشی " لەم کاتەدا داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین ڕێوشوێنێک نەگرنە بەر کە ببێتە هۆی زیاترکردنی ئاڵۆزییەکانی نیمچە دوورگەی کۆریا."

شایەنی باسە ڕۆژی شەممە پیۆنگیانگ ڕایگەیاند تاقیکردنەوەیەکی تری موشەکی بالیستی کیشوەریی بە سەرکەوتوویی ئەنجامداوە و لەتوانایدا هەیە لە ئەمەریکا بدات.

وابڕیارە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رێکس تیلەرسن لەمیانەی کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی وڵاتانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیادا لە مانێلا فشار بخاتە سەر چین و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە بۆ ئەوەی رێوشوێنی توندتر بگرنە بەر بەرامبەر کۆریای باکوور."

تیلەرسن ڕۆژی سێشەممە وتی ئەمەریکا بەشێوەیەکی ئاشتیانە هەوڵیداوە بڕوا بە کۆریای باکوور بهێنێت تاوەکوو واز لە بەرنامە ناوەکیی و موشەکییەکەی بهێنێت و وتیشی واشنتن هەوڵ نادات حکومەتەکەی کیم جۆنگ ئون بڕوخێنێت و ئێمە دوژمنی ئەوان نین.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG