Accessibility links

چین هاوپەیمانێتی ناتۆ تۆمەتبار دەکات بە زیادەڕۆییکردن لە نیگەرانیەکانیان سەبارەت بە " هەڕەشەکانی چین "


چین هاوپەیمانێتی ناتۆی تۆمەتبارکرد بەوەی زیادەڕۆیی دەکەن لە نیگەرانییەکان سەبارەت بە هەڕەشەکانی چین و هەروەها " ڕووبەڕووبوونەوە دروست دەکەن "، ئەمەش دوای ئەوەی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانێتی ناتۆ بەڵێنیاندا پێکەوە کاربکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی " ئەو کێشە ڕشتەییانەی " بەهۆی سیاسەتەکانی پەکینەوە دروستبوون.

ڕۆژی دووشەممە ڕابەرانی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانێتی ناتۆ پابەندی خۆیان دووپاتکردەوە، هاوکات سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن پەیوەندییەکانی واشنتنی لەگەڵ هاوپەیمانێتیەکەدا دووبارە نوێکردەوە.

ڕابەرانی هاوپەیمانێتیەکە لە بەیاننامەیەکدا وتیان چالاکییەکانی چین لە دروستکردنی چەکی ناوەکی و تواناکانی لە بۆشایی ئاسمان و جەنگی ئەلیکترۆنیدا هەڕەشەیان بۆ سەر ئاسایشی نێودەوڵەتی دروستکردووە.

لە وەڵامێکدا شاندی چین لە یەکێتی ئەوروپا لە بەیاننامەیەکدا داوای لە ناتۆ کرد " ژیرانە سەیری گەشەی چین بکات و چیتر زیادەڕۆیی نەکات لە نیگەرانیەکان سەبارەت بە شێوازە جیاوازەکانی هەڕەشەکانی چین، هەروەها بەرژەوەندییە یاسایی و مافە یاساییەکانی چین بەکارنەهێنێت وەکو هۆکارێک بۆ یاریکردن بە سیاسەتی گروپ و هاوکات دروستکردنی ڕووبەڕووبوونەوە."

وتیشی تۆمەتەکانی ناتۆ " بوختان کردنە بۆ پەرەسەندنی ئاشتیانەی چین، هەڵە بڕیاردانە لەسەر ڕەوشی نێودەوڵەتی و ڕۆڵی خۆی، هەروەها بەردەوامیدانە بە عەقڵییەتی جەنگی سارد و هۆش و بیری سیاسەتی گروپەکەیە لە کارکردندا."

لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا گرژییە سەربازییەکانی نێوان چین و زلهێزەکان زیادییان کرد، لەوانەش ئەمەریکا و هیندستان، ئەوەش بەهۆی ناکۆکیەکانیانەوە لەسەر سنووری هیمالایا و هەروەها تایوان و دەریای باشووری چین.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG