وەزارەتی بەرگری چین وتی تاقیکردنەوەیەکی نوێی دیکەی سەرکەوتووی ئەنجامداوە لەسەر سیستمی دژە موشەک و وتیشی ئەم تاقیکردنەوەیە تەنها بۆ بەرگرییە و دژی هیچ وڵاتێک نیە.
جێی ئاماژەیە چین توێژینەوەکانی بۆ هەموو ئەو جۆرە موشەکانە چڕ کردۆتەوە کە دەتوانن مانگە دەستکردەکان تێکبشکێنن و هەروەها ئەو موشەکە باڵیستییکیانەش کە دەتوانن سەری چەکی ناوەکیی هەڵبگرن، ئەمەش لەچوارچێوەی ئەرکێکیدا کە سەرۆکی چین شی جین پینگ خۆی سەرپەرشتی دەکات.
وەزارەتی بەرگری چین لە بەیاننامەیەکدا وتی " تەکنەلۆجیای بەرگری دژە موشەک ئەمڕۆ لە ناو سنووری چیندا تاقیکرایەوە."
وتیشی " تاقیکردنەوەکە لە ئاستی چاوەڕوانکراودا بووە و ئامانجەکانی پێکاوە. ئەمە تاقیکردنەوەیەکی بەرگرییە و دژی هیچ وڵاتێک نیە." وەزارەتەکە هیچ وردەکارییەکی دیکەی نەدا.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز