ده‌سه‌ڵاتداری ناوچه‌که ده‌ڵێت شه‌مه له‌گوندی شینمۆ له ناوچه‌ی سیچوان داڕمانی شاخ و زه‌لینی زه‌وی به‌هۆی بارانی به‌خووڕی زۆره‌وه نزیکه‌ی 62 ماڵی ڕاماڵیه‌وه.
به‌رپرسانی خۆجێیی ده‌ڵین داڕمانی دار و لیته و که‌وتنه خواره‌وه‌ی به‌رد له شاخێکه‌وه به‌درێژایی 2 کیلۆمێتر بۆ ناو ڕووبار و به‌شێک به‌ردریژایی زیاتر له کیلۆمێترێک و نیو ڕێگابوه.
وانگ یۆنگبۆ، کاربه‌ده‌ستێکی به‌رپرسیاری یه‌کێک له هه‌وڵه‌کانی فریاگوزاری به ته‌له‌ڤزیۆنی حکومه‌تی گوت: "ئه‌وه گه‌وره‌ترین زه‌لینه که له ئه‌و ناوچیه‌ه ڕووده‌دات له وه‌تا زه‌وی له‌رزه له وێنچوان هات. ئه‌و زۆه‌وییه له‌رزه که مانگی مای 2008 له ئه‌و هه‌ریمه نزیکه‌ی 90،000 که‌س گیانیان له ده‌ستدا."
پۆلیس ده‌ڵێت زیاتر له 400 که‌س به‌شداری هه‌وڵی فریاکه‌وتنن.
داڕمانی زه‌وی له‌ناوچه گوندنشینه شاخاویه‌کانی چین، به‌تایبه‌تی دوای بارانی به‌خووڕ و زۆر مه‌ترسیه‌کی به‌رده‌وامه.