Accessibility links

کیۆدۆ: دیپلۆماتکاری باڵای چین پێشنیاری گفتوگۆ دەکات لەگەڵ ژاپۆن و کۆریای باشووردا


دیپلۆماتکاری باڵای چین وانگ یی
دیپلۆماتکاری باڵای چین وانگ یی

دەزگای هەواڵی کیۆدۆ بڵاویکردەوە دیپلۆماتکاری باڵای چین وانگ یی لە ماوەی کۆبوونەوەیەکیدا لەم مانگەدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ژاپۆن لە ئیندۆنیسیا پێشنیاری گفتوگۆی کردووە لە نێوان چین و ژاپۆن و کۆریای باشووردا لەسەر ئاستێکی باڵا.

کیۆدۆ لە زاری چەند سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی نەناسراوەوە بڵاویکردەوە ئەو پێشنیارە وەک ئاماژەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەنێوان سێ وڵاتەکەدا سەیر دەکرێت و ژاپۆن ئامادەکارییەکان خێراتر دەکات بۆ ئەوەی تا کۆتایی ئەم ساڵ ڕووبدات.

ژاپۆن و کۆریای باشووری هاوپەیمانی ئەمەریکا ئاگاداری زیادبوونی کاریگەرییە سەربازییەکانی چین و زیادبوونی گرژییەکانی نێوان چین و ئەمەریکان لەسەر کۆمەڵێک پرس، لەوانەش بازرگانی و تایوان.

وەزارەتی دەرەوەی چین تاوەکو ئێستا لێدوانی لەسەر ئەو بابەتە نەداوە.

وانگ و وەزیری دەرەوەی ژاپۆن یوشیماسا هایاشی لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی وڵاتانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیادا لە 14ی مانگی حەوتدا لە ئیندۆنیسیا کۆبوونەوە.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG