Accessibility links

سەرکردەی هێزی ئاسمانی چینی : دەریای ژاپۆن موڵکی ژاپۆن نیە


سەرکردەی هێزی ئاسمانی چین بەرگری لە مانۆڕە سەربازییەکانی وڵاتەکەی کرد کە لە دەریای ژاپۆندا ئەنجامی دەدات و وتی ئەم دەریایە موڵکی ژاپۆن نیە.

دوای ئەوەی ژاپۆن لە بەیاننامەیەکدا هۆشیاریدا لە زیادبوونی چالاکییە سەربازییەکانی پەکین لە ناوچەکەدا بەرپرسە چینییەکە وەڵامی دایەوە.

ژاپۆن لەوە دەترسێت بڕیارەکەی چین بۆ فراوانکردنی جوڵەی هێزە ئاسمانیەکانی بەشێک بێت لە هەوڵەکانی بۆ زیادکردنی هێزە سەربازییەکانی لە دەریای چینی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای دەریای هێمن کە لەوێ ژاپۆن دەستی گرتووە بەسەر کۆمەڵێک دوورگەدا کە 1400 کیلۆمەتر درێژبۆتەوە بەرەو باکوور بە ئاڕاستەی تایوان.

لە بەیاننامەیەکی ساڵانەی وەزارەتی بەرگریدا ژاپۆن ڕایگەیاند جموجۆڵەکانی هێزە ئاسمانییەکانی چین لەمساڵدا هەتاکوو مانگی سێ گەیشتۆتە ژمارەیەکی پێوانەیی.

هۆشیاریشیدا لەوەی چالاکییە دەریایی و ئاسمانییەکانی چین لە دەریای ژاپۆندا زیاد دەبێت.

سەرکردەیەکی هێزەکانی ئاسمانی سوپای چین ما شیاو تیان وتی دەریای ژاپۆن هی ژاپۆن نیە.

وتیشی " دەبێت مانۆڕی سەربازیی ئەنجام بدەین بەسەر دەریاکەوە و ناکرێت هێزە ئاسمانییەکانی چین لە وشکانییەوە پاسەوانی بکەن."

هەروەها وتی " بەڵام چالاکییەکانمان لە دەریای ژاپۆن زۆر نین. ئەوەی ئەوان وتوویانە جۆرێکە لە زیادەڕۆیی."

دەریای ژاپۆن کەوتۆتە نێوان ژاپۆن و نیمچە دوورگەی کۆریاوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG