Accessibility links

چین ئامادەیی خۆی پیشان دەدات بۆ باشکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ژاپۆندا


وەزیری دەرەوەی چین وانگ یی بە هاوتا ژاپۆنییەکەی وت کە وڵاتەکەی هیوادارە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ژاپۆندا باشتر بکات بەمەبەستی کۆتایی هێنان بەو ناکۆکییەکانەی کە دەگەڕێنەوە بۆ ماوەی پێش جەنگی جیهانی دووەم. زۆربەی ناکۆکییەکانی نێوان چین و ژاپۆن بەهۆی مێژووەکەی نێوانیانەوەیە و چین ژاپۆن تۆمەتبار دەکات بەوەی کە وڵاتەکەیانیان داگیرکردووە لە پێش جەنگی جیهانی دووەم و لە ماوەی جەنگەکەشدا.

هەروەها چین و ژاپۆن کە دووەم و سێیەم گەورەترین وڵاتی ئابووری جیهانن ناکۆکییان هەیە سەبارەت بە کۆمەڵێک دوورگە لە دەریای چینی ڕۆژهەڵات و بەهۆی ئەوەشەوە کە چین گومانی لە هەوڵەکانی سەرۆک وەزیری ژاپۆن هەیە بۆ هەموارکردنەوەی دەستووری ژاپۆن و گۆڕینی بەلایەکی ئاشتیانەدا.

بەڵام دوو وڵاتەکە هەوڵیانداوە پەیوەندییەکانی نێوانیان باش بکەنەوە و سەرۆک وەزیری ژاپۆن شینزۆ ئابی و سەرۆکی چین شی جین پینگ لە مانگی یانزەی ساڵی ڕابردوودا لە ڤیێتنام کۆبوونەوە.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی چیندا هاتووە دەڵێت وانگی یی بە وەزیری دەرەوەی ژاپۆن تارۆ کۆنۆی وتووە کە سەردانەکەی بۆ پەکین ئامادەیی و ئارەزووی بەهێزی ژاپۆن دەردەخات بۆ باشکردنی پەیوەندییەکان و چینیش پێشوازیی لەو هەوڵانە دەکات چونکە باشبوونی پەیوەندییەکان لە بەرژەوەندیی هەردوو وڵاتەکەدایە.

وانگ ئاماژەشی بەوەداوە کە هێشتا زۆرێک لە ناکۆکیی و بەربەست هەن بەڵام ئاماژەشی بە لێدوانەکانی ئابیدا سەبارەت بە ئارەزووی بۆ باشکردنی پەیوەندییەکان.

وتیشی " پەیوەندییەکانی نێوان چین و ژاپۆن هەمیشە وەکو بەلەمێک وابووە کە بە پێچەوانەی ئاڕاستەی خۆی ڕۆشتووە و ئەگەر پێشڕەویی ڕوونەدات ئەوا هەر بۆ دواوە دەڕوات."

وانگ وتیشی چین هیوادارە ژاپۆن کۆڵ نەدات لە هەوڵەکانی و ئەو لێدوانانە ببنە کردار و بەزووترین کات لەگەڵ چیندا کار بکەن بۆ باشکردنی پەیوەندییەکان و ئاسایی کردنەوەیان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG