Accessibility links

پەکین: چین و هیندستان ڕێکدەکەون لەسەر ئەوەی هێزی زیاتر ڕەوانەی سنوور نەکەن


چین و هیندستان ڕێکەوتن لەسەر ئەوەی هێزی زیاتر ڕەوانەی سنوورە جێناکۆکی لەسەرەکەی نێوانیان نەکەن و خۆیان بەدووربگرن لە هەر کردەوەیەک کە ببێتەهۆی ئاڵۆزکردنی ڕەوشەکە.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری چین وو چیان وتی بەرپرسانی سەربازی دوو وڵاتەکە کۆبوونەتەوە و ئاماژەیان بە بۆچوونی خۆیانداوە سەبارەت بە سنوورەکەی نێوانیان لە هیمالایا. هەروەها ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی هیچ کامێکیان هەنگاوی یەکلایەنانە لە ناوچەکەدا نەگرنەبەر.

لە مانگی شەشدا گرژییەکانی نێوان چین و هیندستان بوونە هۆی شەڕ و پێکدادان لەسەر سنوورەکەی نێوانیان و کوژرانی 20 سەربازی هیندستان و بە هەمان شێوە چینیش زیانی گیانی بەرکەوت بەڵام ئاشکرای نەکرد.

لە 11 ی مانگی نۆدا لە دوای کۆبوونەوەیەکی ئاست بەرزی نێوانیان لە مۆسکۆ،چین و هیندستان وتیان ڕێکەوتوون لەسەر هێورکردنەوەی ڕەوشەکە و دەستەبەرکردنی " ئاشتی و ئارامی " بۆ ناوچەکە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG