Accessibility links

بەهۆی تەقینەوەیەکی گازەوە لە چین هەشت کەس دەستبەسەرکران


بەرپرسانی چین وتیان پۆلیسی وڵاتەکە هەشت گومانلێکراوییان دەستبەسەرکردووە لەسەر تەقینەوەیەکی گاز کە بووە هۆی کوژرانی 25 کەس و ڕووخاندنی ژمارەیەک بینا لە ناوەڕاستی شاری شیاندا.

ڕۆژی یەکشەممە زیاتر لە 100 کەسی دیکە لە تەقینەوەکەدا برینداربوون، هاوکات تەقینەوەکە لە بینایەکی دوو نهۆمیشیدا کە پڕ بوو لە خەڵک لە هەرێمی هوبی.

حکومەتی شیان ئاماژەی بەوەدا هەشت گومانلێکراو دەستگیرکراون، لەوانەش بەڕێوبەری گشتی ئەو کۆمپانیایەی کە خاوەنی بۆرییەکانی گازەکە بووە.

بەرپرسان بۆیان دەرکەوتووە " سیستمی بەڕێوبەرایەتی پارێزراوی کۆمپانیاکە باش نەبووە." حکومەتی شیان لە بەیاننامەکەیدا ئاماژەی بەوەدا " کەموکورتیەکی زۆر هەبووە لە کەلوپەلەکاندا."

تەقینەوەکە لە بینایەکدا بووە کە پێشتر کارگەی دروستکردنی چوارچێوەی ئوتومبێل بووە، هەندێک لەوانەی ڕزگارییان بووە بە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ناوخۆیان وت ساڵی ڕابردوو دوای ئەوەی کارگەکە لەوێ نەماوە بۆرییەکانی گازەکە تەواو تێکچوون و خراپبوون.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG