Accessibility links

کەسێک لەناو کونسوڵخانەی چین لە لۆس ئەنجلس تەقە دەکات و دواتر خۆی دەکوژێت


پۆلیس ڕایگەیاند پیاوێک لە ناو کونسوڵخانەی چین لە لۆس ئەنجلس تەقەی کردووە و دواتر لە ناو ئوتومبێلەکەیدا خۆی کوشتووە.

ئەفسەری پۆلیسی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی لۆس ئەنجلس وتی ڕووداوەکە هیچ بریندارییەکەی لێنەکەوتۆتەوە.

وتی " چەند فیشەکێک لە کونسوڵخانەکەدا تەقێنراوە."

پۆلیس ڕاشیگەیاند پیاوێکیان لەناو ئوتومبێلێکدا بە مردوویی دۆزیوەتەوە و دەرکەوتووە خۆی کوشتووە.

کونسوڵخانەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند زۆر نیگەرانن لەو ڕووداوەی بوو، داواشی لە ئەمەریکا کرد ڕێوشوێنی پـێویست بگرێتەبەر بۆ پاراستنی بیناکە و کارمەندانی کونسوڵخانەکە.

بەرپرسان ناسنامەی چەکدارەکەیان بڵاونەکردەوە و تەنها وردەکارییەکی کەمیاندا سەبارەت بە ڕووداوەکە. لۆپێزیش وتی عادەتەن پۆلیس زانیاریی لەسەر ڕووداوە خۆکووژیەکان بڵاوناکاتەوە.

دەزگای هەواڵی شینخوای چینی بڵاویکردەوە بەرپرسانی کونسوڵخانەکە لە زاری پۆلیسەوە وتوویانە چەکدارەکە تەمەنی لە شەستەکاندا بووە و ڕوخساری لە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا چووە.

هەروەها کارمەندانی کونسوڵخانەکە وتیان چەکدارەکە 17 فیشەکی تەقاندووە و زیانی بە پەنجەرەکان و پێشەوەی بیناکە گەیاندووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG