Accessibility links

حکومەتی چین: وڵاتەکە لە ساڵی 2020 دا زیاتر لە 220 ملیار دەمامکی هەناردەی دەرەوە کردووە


وەزارەتی بازرگانی چین ئاماژەی بەوەدا چین لە ساڵی 2020 دا زیاتر لە 220 ملیار دەمامکی هەناردەی دەرەوە کردووە.

فرۆشتنی دەمامک بەردەوامیدا بە ئابووری چین لەکاتێکدا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە سەرەتای ساڵی 2020 دا چالاکییە ئابوورییەکانی وڵاتەکە هێواش بۆوە و زیانی بەرکەوت.

جێگری وەزیری بازرگانی چین کیان کمینگ بە ڕۆژنامەنووسانی وت جگە لە دەمامکەکان چین 2,3 ملیار کەلوپەلی خۆپاراستن و یەک ملیار ئامێری پشکنینی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا هەناردەی دەرەوە کردووە کە " ئەمەش بەشدارییەکی گەورە بوو لە شەڕی جیهاندا دژی پەتاکە."

بەرپرسانی گومرگیش لە دەستپێکی ئەم مانگەدا ئاماژەیان بەوەدا بەس تەنها لە دەمامکەکانەوە چین 52,6 ملیار دۆلاری دەستکەوتووە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG