Accessibility links

چین سەرکۆنەی یاسادانەرانی بەڕیتانیا دەکات لەسەر سەردانیکردنی تایوان


باڵیۆزخانەی چین لە لەندەن، بەڕیتانیا
باڵیۆزخانەی چین لە لەندەن، بەڕیتانیا

یاسادانەرانی بەڕیتانیا لەم هەفتەیەدا سەردانی تایوانیان کرد و باڵیۆزخانەی چین لە بەڕیتانیا سەرکۆنەی سەردانەکەی کرد، وتی سەرەڕای ناڕەزایی توندی چین یاسادانەرەکان سوور بوون لەسەر سەردانەکەیان.

ئۆفیسی سەرۆکایەتی تایوان وتی ڕۆژی دووشەممە شەش لە یاسادانەرەکانی بەڕیتانیا لەگەڵ سەرۆکی تایوان تسای ئینگ وێندا کۆدەبنەوە.

چین تایوانی دیموکراتخواز بە بەشێک لە خاکی خۆی دەزانێت و فشارە سەربازی و سیاسی و ئابوورییەکانی بۆ سەر تایوان زیاد کردووە، ئەوەش لە پێناو ئەوەی تایوان لەگەڵ چین یەکبخاتەوە.

باڵیۆزخانەی چین لە لەندەن لە بەیاننامەیەکدا وتی یاسادانەرەکان " سووربوون لەسەر سەردانیکردنی هەرێمی تایوان سەرەڕای دژایەتی توندی چین."

باڵیۆزخانەکە وتی " ئەمە دەستوەردانێکی ناشرینە لە کاروباری ناوخۆی چیندا و ئاماژەیەکی مەترسیداری هەڵەیە بۆ هێزە جیاخواز و سەربەخۆکانی تایوان."

وتیشی " دەمانەوێت بە سیاسییە پەیوەندیدارەکانی بەڕیتانیا بڵێین هەر کارێک کە زیان بە بەرژەوەندییەکانی چین بگەیەنێت ئەوا چین بە توندی وەڵامی دەداتەوە."

تایوان زۆرجار میوانداری یاسادانەرە بیانییەکان دەکات، چینیش هەمیشە ئەو کارەی سەرکۆنە کردووە.

حکومەتی تایوان بانگەشەکانی چین بۆ سەروەری بەسەر تایواندا ڕەت دەکاتەوە، دەڵێت تەنها گەلی تایوان دەتوانێت بڕیار لەسەر داهاتووی خۆی بدات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG