Accessibility links

داخستنی شارێکی دیکەی چین بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە


ڕۆژی یەکشەممە چین شارێکی دیکەی وڵاتەکەی داخست بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کە تا ئێستا ژمارەی گیان لەدەستدان لەو وڵاتەدا بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گەیشتۆتە 304 کەس، هەروەها یەکەمین گیان لەدەستدانیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە لە دەرەوەی چین لە فیلیپین ڕاگەیەندرا.

مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە زۆربەی حکومەتەکانی جیهانی ناچارکردووە سنوورەکانیان لەبەردەم ئەو کەسانەدا دابخەن کە لە چینەوە دێنە وڵاتەکانیانەوە.

بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوە و ئەو قورساییەی کەوتۆتە سەر کاربەدەستانی چین بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسەکە، چین شاری ونچۆی داخست کە دەکەوێتە 800 کیلۆمەتر دوور لە وهانەوە، ڕێگاکانی داخست و بە هاوڵاتیانی ڕاگەیاندووە لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە.

لە دەستپێکی سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکەوە لە شاری وهان، تا ئێستا 14,500 کەس لە سەرتاسەری چیندا توشی ڤایرۆسەکە بوون و ئەم ڤایرۆسە گەیشتۆتە 24 وڵاتی دیکەش.

زۆرینەی ئەو کەسانەی کە لە دەرەوەی چین توشی ڤایرۆسەکە بوون لە شاری وهان یاخود هەرێمی هوبیەوە چوونەتە ئەو وڵاتانەوە.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوەدا ئەو کەسەی لە فیلیپین بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانی لەدەستداوە پیاوێکی چینیە و خەڵکی وهانە و تەمەنی 44 ساڵە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG