Accessibility links

بەهۆی سەرهەڵدانەوەی کۆرۆناوە چین هەندێک شوێن دادەخات


پەکینی پایتەختی چین ڕێوشوێنی نوێێ گرتەبەر بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دوای ئەوەی ژمارەیەک حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکرا، هەموو حاڵەتەکان پەیوەندیان بە بازاڕێکی خواردنەوە هەبووە لە پەکین.

کاربەدەستانی پەکین کۆمەڵێک گەڕەکیان لە ناوچەکە داخست و هەڵمەتێکی پشکنینیان بۆ ئەو کەسانە دەست پێکرد کە بەرکەوتنیان لەگەڵ توشبووەکاندا هەبووە.

لە ماوەی ڕابردوودا چین توانی بەشێوەیەکی بەرچاو کۆنتڕۆڵی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکات، بەڵام هەفتەی ڕابردوو لە پەکین ژمارەیەک حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکرا.

بەرپرسانی تەندروستی چین وتیان 49 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسەکە لە وڵاتەکەدا تۆمارکراوە، 36 حاڵەتیان لە پەکینی پایتەخت بوون کە زۆربەیان پەیوەندییان بە بازاڕی چینفادییەوە هەبووە کە بازاڕێکی فرۆشتنی خواردنە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەرپرسێکی تەندروستی وتی کۆمەڵێک حاڵەتی دیکە لە بازاڕی یوکواندۆنگ لە ناوچەی هایدیان لە ڕۆژئاوای پەکین تۆمارکراون.

بەهۆی دووبارە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە لەو ناوچانەدا، بازاڕەکان داخران و قوتابخانەکانی ناوچەکە دادەخرێن، هەروەها ڕێگە نادرێت خەڵکی ئەو گەڕەکانە لە ماڵ بێنە دەرەوە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG