Accessibility links

چین هاوردەی خەڵوز و ئاسن و خواردنی دەریایی لە کۆریای باکوورەوە قەدەغە دەکات


چین ڕایگەیاند هاوردەکردنی خەڵوز و ئاسن و خواردنی دەریایی بەرهەمەکانی تر لە کۆریای باکوورەوە قەدەغە دەکات ئەوەش وەکوو جێبەجێکردنی سزا نوێیەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر کۆریای باکوور.

بەرپرسانی چین لەماوەی ڕابردوودا ڕایانگەیاند کە بەتەواوەتی سزاکانی سەر کۆریای باکوور جێبەجێ دەکەن و پشتیوانی لێدەکەن.

سزاکان دەتوانن هێندەی1بلیۆن دۆلار هاوردەی کۆریای باکوور بوەستێنێت.

وەزارەتی ئابووری چین ڕایگەیاند هەتاکوو پێنجی مانگی 9 سزا ئابوورییە نوێیەکان بەتەواوەتی جێبەجێ دەکرێن.

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و بەرپرسانی تر لە بەڕێوبەرایەتیەکەی داوایان لە چین کرد فشاری زیاتر بخاتە سەر کۆریای باکوور بۆ ئەوەی واز لە بەرنامە ناوەکییەکەی بهێنێت، ئەوەش بەهۆی ئەوەوە کە چین هاوپەیمانێکی گرنگی کۆریای باکوورە و دەتوانێت کاریگەری لەسەر کۆریای باکوور هەبێت.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG