Accessibility links

چین داوا لە ئەمەریکا دەکات ڕێوشوێنی بەپەلە بگرێتەبەر لەبارەی ڕێکەوتنەکان لەگەڵ کۆریای باکووردا


چین داوای لە ئەمەریکا کرد " ڕێوشوێنی بەپەلە " بگرێتەبەر بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕێکەوتنانەی لەگەڵ کۆریای باکووردا واژۆی کردووە لەمیانەی کۆبوونەوەکەی ساڵی ڕابردوودا لە سەنگاپوور.

وەزیری دەرەوەی چین وانگ یی بە ڕۆژنامەی گەلی وت " چین داوا لە ئەمەریکا دەکات بە زووترین کات ڕێوشوێنی بەرجەستە بگرێتەبەر بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕێکەوتنانەی ئەمەریکا و کۆریای باکوور لە سەنگاپوور واژۆیان کردووە. هانی کۆریای باکوور و ئەمەریکا دەدەین نەخشە ڕێگایەکی گونجاو دابڕێژن بۆ دانانی سیستمێکی ئاشتی هەمیشەیی و داماڵینی چەکی ناوەکی لە نیمچە دوورگەی کۆریا."

جێی ئاماژەیە ساڵی ڕابردوو سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون لە سەنگاپوور کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا ڕێکەوتن لەسەر ئەوەی پێکەوە کاربکەن بۆ داماڵینی چەکی ناوەکی لە نیمچە دوورگەی کۆریادا. بەڵام دواتر کۆسپ کەوتە بەردەم دانوستانەکانی نێوانیان. کۆریای باکوور داوا دەکات سەرەتا هەموو سزا نێودەوڵەتییەکانی سەری لاببرێن و ئەمەریکاش ئەوە ڕەت دەکاتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG