کۆمیتەی تەندروستی نیشتیمانی چین ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 2 کەسی دیکە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ئەمەش لەکاتێکدایە ڕۆژی پێشتر 5 توشبووی دیکەی تۆمارکرابوون.
کۆمیتەکە لە بەیاننامەیەکدا وتی یەکێک لە توشبووەکان لە کەسێکی دیکەوە لە شەنگەهای ڤایرۆسەکەی بۆ گواستراوەتەوە، ئەوی دیکەیان لە دەرەوەی وڵات گەڕاوەتەو و هەڵگری ڤایرۆسەکە بووە.
کۆی ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین 82,967 کەسن، ژمارەی گیان لەدەستدانەکانیش لە 4,634 کەسدا وەستاوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز