له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو، له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری له سێداره‌دانی خوێندکاری به‌ندکراوی کورد حه‌بیبوڵا له‌تیفی، چالاکوانانی مرۆڤ له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی کوردسـتان به یه‌ک ده‌نگ ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و ده‌نگی ناڕه‌زایی خۆیان دربڕی دژ به ئیعدام له ئێران.
ڕێـکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵـگای مه‌ده‌نی له سه‌رانسه‌ری ئه‌وروپا ده‌سـتیان داوه‌ته ڕێـپـێوان و خۆپـیشـاندان و ئاگادارکردنه‌وه‌ی بیروڕای جیهان له‌وه‌ی که له به‌ندیخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا ڕوو ده‌دات.
ڕێـکه‌وتی 28 ی دوازده‌ی 2010 له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له شـاری له‌نده‌ن ڕه‌وتی کورد و ئێرانی ده‌سـتیان دایه خۆپـیشـاندان و داویان کرد له ڕژێمی ئیسلامی ئێران بۆ ئازادی ده‌سـتبه‌جێی حه‌بیبوڵا له‌تیفی و هه‌موو به‌ندکراوانی سـیاسی له ئێران.
خۆپـیشـانده‌ران بۆ دوو کاتژمێری به‌رده‌وام به خوێندنی سـروود و دروشـمی جۆراوجۆر داواکاریـیه‌کانی خۆیان دووپات کرده‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رانی خۆپـیشـاندانه‌که ڕایانگه‌یاندووه له چه‌ند ڕۆژ و چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر ئه‌و چالاکی گه‌له بۆ گه‌یاندنی هه‌واڵه‌کانی ناوخۆی ئێران و به تایبه‌تی کوردسـتان به کۆڕ و کۆمه‌ڵانی مرۆڤ دۆست له ئاسـتی نێوده‌وڵه‌تیدا.
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سێـک له ئاماده‌بووانی خۆپـشاندانه‌که وتووێژی کرد.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:40 خوله‌كه.