له چواره‌م شه‌وی نائارامیـیه‌کانی به‌ریتانیا ڕێـکه‌وتی 9 ی مانگی هه‌شتی 2011 ، شـانزه هه‌زار پـۆلیس بانگکراونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌کانی له‌نده‌ن بۆ چاودێری و به‌رگریکردن له هه‌ر چه‌شنه کۆبوونه‌وه و شه‌ڕ و پـێـکدادان.
به پـێچه‌وانه‌ی چه‌ند شه‌وی ڕابردوو ئه‌م جاره کێشه و شه‌ڕه‌که له شـاره‌کانی تری به‌ریتانیادا ده‌سـتیپـێـکردووه، له بیرمه‌نگام، لیدز، لیڤه‌رپـول، نه‌تینهام و مانشسته‌ر ژماره‌یه‌کی به‌رچاو گه‌نج ده‌سـتیان کرد به شـکاندنی دوکان و بازاڕ و ڕفاندنی شـتومه‌کی ناو دوکان سوپه‌رمارکته‌کان و ئاگرتێبه‌ردان له سه‌یاره‌کان.
هاوڵاتیانی به‌ریتانیایی هه‌ست به ترس و دڵه‌ڕاوکێ ده‌که‌ن و پـێشوه‌خت ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناو ماڵه‌کانیان و بازاڕ و دوکان داده‌خه‌ن.
چه‌ند هاوڵاتیـیه‌ک له شـاری له‌نده‌ن سه‌باره‌ت به بارودۆخه‌که به کورتی هه‌ست و بۆچوونی خۆیان له‌و باره‌یه‌وه بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ربڕی، له‌وانه هاوڵاتیـیه‌ک ده‌ڵێت" ئه‌مه چاوه‌ڕوان ده‌کرا و هۆکه‌شی هه‌مووی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر شـانی حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداران.
هاوڵاتیـیه‌کی دیکه ده‌ڵێت " به بڕوای من ئه‌مه سوچ و گوناهی گه‌نجه‌کان نیـیه، ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌که بۆ گۆڕان. من دڵم بۆ پـۆلیسیش ده‌سـووتێت، چونکه پـێم‌وایه هۆی هه‌موو ئه‌م شه‌ڕ و پـێـکدادانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر شانی حکومه‌تی به‌ریتانیا و به ڕاسـتی پـۆلیس ناتوانێت بارودۆخه‌که هێمن بکاته‌وه.
هاوڵاتیـیه‌کی دیکه‌ش ده‌ڵێت" ئه‌مه زۆر ترسـناکه. به بۆچوونی من هه‌موو گوناهی بنه‌ماڵه‌کان و گه‌نجه‌کانه، ئیشیان نیـیه و منداڵه‌کانیان باش په‌روه‌رده ناکه‌ن و فێریان ناکه‌ن که چۆن ده‌بێت له کۆمه‌ڵـگادا هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن.
چاودێرانی سیاسی و ئابوری پـێـیان‌وایه که له ئاکامی ئه‌م شه‌ڕ و تێـکهه‌ڵچوونه وڵاتی به‌ریتانیا له ئاسـتی نێوده‌وڵه‌تیدا زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت، چونکه سـاڵی 2012 شـاری له‌نده‌ن میوانداری ده‌کات له ئۆڵه‌مپـێـکی جیهانی و له‌به‌ر چاوی هه‌موو جیهانه‌وه بڵێسه‌ی ئاگری بانک و بینا و دوکان و کۆمپانیا به‌ناوبانگه‌کانی شـاری له‌نده‌ن سه‌دان مه‌تر به‌رزبووه‌ته‌وه.
سه‌ره‌تای نائارامیـیه‌کان له پایته‌ختی به‌ریتانیا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڕێـکه‌وتی 4 ی مانگی هه‌شت که بووه هۆی کوژرانی گه‌نجێـک به ناو مارک ده‌گن. له دوایـین هه‌واڵـدا کۆمیته‌ی سه‌ربه‌خۆی پـیاداچوونه‌وه‌ی باڵای پـۆلیس ڕایگه‌یاندووه مارک ده‌گن به گولـله‌ی پـۆلیس و له لایه‌ن پـۆلیسه‌وه ته‌قه‌ی لێـکراوه.