Accessibility links

یو ئێن: 10،000 منداڵ پاره‌که‌ له‌ شه‌ره‌کانی چه‌کداری له‌ ده‌وری جیهان دا یان کوژراون یان ئه‌ندامێکی له‌شیان له‌ ده‌ستداوه‌


منداڵێکی سه‌باز خه‌ڵکی چاد

راپۆرتێکی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ئه‌م حه‌وتووه‌ ده‌نووسێت زیاتر له‌ 100،000 منداڵ یان کوژراون یان ئه‌ندامی له‌شیان له‌ کاتی شه‌ره‌کانی چه‌کداری له‌ ده‌وری جیهاندا له‌ ده‌ست داون.

زیاتر له‌ 21،000 "پێشێلکاری زه‌ق و به‌رچاو" سه‌باره‌ت به‌ منداڵان له‌ ڕاپۆرتی 2017 داهاتووه‌ که‌ به‌ به‌راورد له‌ گه‌ڵ ساڵی پێشوو زیاتر بوه‌ و ئه‌مه‌ش به‌ گوێره‌ی ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی "منداڵان و شه‌ڕی چه‌کداری" یه‌ که‌ چوارشه‌مه‌ بڵاوکرایه‌وه‌.

گوته‌بێژی سکرتێری گشتی یو ئێن، ستیفن دوجاریک گوتی، "سه‌ره‌ڕای هێندێک پێشکه‌وتن، پله‌ی پێشێلکارییه‌کان بۆ په‌سندکردن نابن."

ڕآپۆرته‌که‌ سه‌باره‌ت به‌ 20 وڵاته‌، که‌ له‌ نێویاندا یه‌مه‌ن، سوریا و ئه‌فغانستان ده‌بینرێن.

منداڵێکی ئاکامی شه‌ڕی سوریا
منداڵێکی ئاکامی شه‌ڕی سوریا

به‌ گوێره‌ی ڕاپۆرته‌که‌:

_هاوبه‌ندی به‌ پێشه‌نگی عه‌ره‌بستانی سعودی به‌ر‌پرسیاری لانی که‌م مه‌رگی زیاتر له ‌1300 منداڵ له‌ یه‌مه‌ن و به‌رپرسیاری بریندارکردنی زیاتر له‌ 300 منداله‌.

_نه‌یجیریا 2،200 و عێڕاق 1،000 منداڵیان خستۆته‌ به‌ندیخانه‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی گۆیا دایک و باوکیان هاوکاری گرووپه‌کانی تێرۆرستی بوونه‌.‌

_توندڕه‌وانی ئه‌ل شه‌بات له‌ سومالیا زیاتر له‌ 1،600 منداڵیان ڕفاندوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک سه‌رباز یان وه‌ک کوێله‌ی سکسی به‌کاریان بێنن.

_له‌ سودانی باشوری، زیاتر له‌ 1،200 منداڵ وه‌ک سه‌رباز مه‌شقیان پێدرا.

_له‌ یه‌مه‌ن، زیاتر له‌ 840 نمونه‌ی ئازاردانی مێرمنداڵ هه‌بوون که‌ 11 که‌سیان وه‌ک سه‌رباز نانووسی کراون.

XS
SM
MD
LG