راپۆرتێکی پرۆگرامی کومه‌ک به منداڵان سه‌ر به رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆی ده‌رکه‌وتووه کە ساڵی 2017 بەشێوەیەکی تایبەت ساڵێکی ستەمکارانە بوو بۆ ئەو مناڵانەی کە که‌وتوونه‌ته ناوچەی شەڕ و ململانێکان.
یونیسێف ده‌لێت هیچ شوێنێکی پارێزراو نیە بۆ ئەو مناڵانەی کە لەناوچەی شەڕەکانن. راپۆرتەکە ئەوە ئاشکرا دەکات کە مناڵان کراونەتە ئامانج لەبەردەم مەترسی هێرش و ستەمکاریی وەحشیگەرانەدان لە زێدی خۆیان و لە قوتابخانەو لە گۆڕەپانەکانی یاریکردن. ئەمە بەتەواوەتی دژی یاسا نێو دەوڵەتییەکانە کە بۆ بەرگریکردن لە که‌سانی بێ په‌نا و بێ ده‌ره‌تان دانراوه.
راپۆرتەکە ژماره‌یه‌ک نموونه به پێشێلکاری له شه‌ره‌کان له ده‌وری جیهان له ئافیکا، خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ته‌نانه‌ت له ئه‌وروپا و خۆرهه‌ڵاتی یوکڕاینه ده‌کات. راپۆرتی ئه‌و ئاژانسه ئاماژە بەوە دەکات کە مناڵان بە ئەنقەست دەکرێنە ئامانج و دووچاری ئەوە بوونەتەوە کە کراون بە قەڵغانی مرۆیی و کوژراون ، ئه‌ندامێکی له‌شیان نه‌ماوه و و براونه‌ته شه‌ڕ.
جێی ئاماژەژیە کە لەناوچەی کەسای لە کۆماری کۆنگۆی دیموکرات زۆریان بۆ 850.000 منداڵ هێنراوه ماڵ به جێ بێڵن و زیاتر لە 19 هەزار مناڵ له لە باشوری سودان له له لایه‌ن گرووپه‌کانی چه‌کدار نێو له‌شکردا ناونووسی کراون و چه‌کداریان کردوون، و له باکوری رۆژهەڵاتی نەیجیریا و کامیرۆن، هاوکات بە لایەنی کەمەوە نزیکەی 135 مناڵ وه‌ک خۆته‌قێنه‌ر بەکارهێنراون.
هاوکات یونیسێف ده‌ڵێت منداڵان ده‌کوژرێن و له خوارده‌مه‌نی و ئاو بێ به‌شیان ده‌که‌ن و له دۆخێكی به‌دخوارێكی دا ده‌یانهێڵنه‌وه که تووشی نه‌خۆشی ده‌بن و ئازار ده‌چێژن. ڕاپۆرته‌که ده‌ڵێت ئه‌و دۆخه له ئه‌فغانستان، عێڕاق، یه‌مه‌ن و شه‌ره‌کانی تر دا رووه‌دات شوێنێک که مافه‌کان و پێدوایستییه‌کانی منداڵان پێشێل ده‌کرێن و تاوانباران بێ سزا ده‌مێننه‌وه.