Accessibility links

لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا لە نزیک موسڵ 4 کەس کوژران و 15 کەسی دیکە برینداربوون


پۆلیسی عێراق و سەرچاوەکانی تەندروستی وتیان لە ئەنجامی تەقینەوەی ئوتومبێلێکی مینڕێژکراودا لە نزیک شارۆچکەی قیارەی باکووری عێراق 4 کەس کوژران و 15 کەسی دیکە برینداربوون.

پۆلیس وتی ئوتومبێلەکە لەنزیک چێشتخانەیەکەوە وەستاوە لە بازاڕێکی قەرەباڵغدا لە شارۆچکەی قیارەی باشووری شاری موسڵ.

بەرپرسێکی تەندروستی وتی لەوانەیە ژمارەی قوربانیان زیاد بکات چونکە بریندارەکان لە بارودۆخێکی خراپدان.

هێشتا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ڕانەگەیاندووە بەڵام ڕێكخراوی داعش زۆر کات هێرشی لەم جۆرەیان ئەنجامداوە.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق وتی تەقینەوەکە هێرشێکی تیرۆریستی بووە و ئوتومبێلێکی مینڕێژکراو بووە تەقیوەتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG