Accessibility links

بەهۆی تەقینەوەی ئوتومبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە لازقییەی سوریا کەسێک کوژرا و 14 کەسی دیکە برینداربوون


دەزگای ڕاگەیاندنی فەڕمی سوریا ئاماژەی بەوەدا لە ئەنجامی تەقینەوەی ئوتومبێلێکی بۆمبڕێژکراودا لە لازقییەی سوریا کەسێک کوژرا و 14 کەسی دیکە برینداربوون.

سەرەڕای ئەوەی ئێستا زۆربەی خاکی سوریا لەژێر دەسەڵاتی حکومەتەکەی بەشار ئەسەددایە، هێشتا لێرە و لەوێ لە ناو ئەو شارانەدا کە لەژێر کۆنتڕۆڵی حکومەتدان هێرش ئەنجام دەدرێت، زۆرێک لە هێرشەکانیش لەڕێی ئوتومبێلی بۆمبڕێژکراو یاخوود کردەوەی خۆکوژییەوەن.

دەزگای هەواڵی عەرەبی سانای سوری لە زاری بەڕێوبەری تەندروستی لازقییەوە بڵاویکردەوە " هێرشە تیرۆریستیەکە بۆتە هۆی کوژران هاوڵاتیەکی مەدەنی و برینداربوونی 14 هاوڵاتی دیکە."

دەزگاکە پێشتر ئاماژەی بەوەدابوو ئوتومبێلەکە ڤانێکی بچووک بووە لە جۆری سوزۆکی و هێرشەکە لە مەیدانی ئەلحمامی شارەکەدا ڕوویداوە.

هەروەها وتیشی پۆلیس پێش ئەوەی ئوتومبێلەکە بتەقێنەوە بۆمبێکی دیکەیان لە هەمان شوێندا پوچەڵکردۆتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG