وه‌زاره‌تی به‌رگری کانادا ده‌لێت له دهستدرێژێکی به هه‌ڵه له باکووری عێڕاق دا سه‌ربازێکی هێزه‌کانی تایبه‌تی کانادا گیانی له ده‌ست دا و سێ سه‌ربازی دیکه‌ش بریندارن.
وه‌زاره‌ته‌که شه‌مه کوتی ئه‌و هێزانه‌ی تایبه‌تی کانادا تازه له مه‌شق پێکردنی هێزه‌کانی خۆجێی ڕا بۆ پاسگایه‌کی چاودێری کردن بۆ هێڵی پێشه‌وه گه‌ڕابوونه‌وه که له لایه‌ن شه‌ڕه‌وانانی کورده‌وه به هه‌ڵه ده‌سترێژیان لێ‌کرا.
ناوی ئه‌و سه‌ربازه کوژراوه که فه‌رمانده‌ی گرووپێک له سه‌ربازان بوه ئاندروو جۆزف دۆیڕۆن Sgt. Andrew Joseph Doiron له گرووپی کرداره‌کانی تایبه‌تی کانادا له پادگانی پێتاوانا، ئۆنتاریۆیه.
ئه‌وه یه‌که‌م کوژراوی کانادا له ئه‌و سه‌ربازانه‌یه که پایزی پاره‌که بۆ عێڕاق نێردراون تا له شه‌ڕی توندڕه‌وانی داعش دا مه‌شق به هێزه‌کانی خۆجێی ببینن.
له لێدوانێكی خۆیی دا، سه‌رۆک وه‌زیری کانادا ستیڤن هارپر Stephen Harper کوتی که خۆی و هاوسه‌ری لۆرین "ئه‌وپه‌ڕی هاوسۆزی و سه‌ره‌خۆشی" خۆیان پێشکه‌ش به بنه‌ماڵه، دۆستان و هاڤاڵانی دایڕۆن ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها سه‌رۆک وه‌زیر له به‌شێکی لێدوانه‌که‌ی دا کوتی: "ئێمه هه‌روه‌ها بۆ چاکبوونه‌وه‌ی هه‌رچی خێراتری سه‌ربازه برینداره‌کانی دیکه‌ی هێزه‌کانی چه‌کداری کانادا ده‌پاڕێینه‌وه."
"ئه‌و ڕووداوه خه‌م هێنه‌ره ئه‌و مه‌ترسی یه ڕاسته‌قینانه وه‌بیر ئێمه دێنێته‌وه که پیاوان و ژنانی کانادا له به‌رگی له‌شکری دا له لایه‌ن ئێمه‌وه به‌رگری له ئه‌و ئازادی یانه ده‌که‌ن که بۆ ئێمه جێگای ڕێز و شانازین."
هه‌روه‌ها به‌ڕێز هارپر ئه‌وه‌شی گوت که کانادا "بۆ هه‌ڵمه‌تی پێش‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی داعش و لاوازکردنی توانایی ئه‌و گرووپه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هێرشه‌کانی له ده‌ره‌وه و له نێو کانادادادهبێت شان به شانی هاوپه‌یمانانی تێکۆشانی هه‌بێت."