Accessibility links

داعش بەرپـرسیارێتی خۆی لە هێرشەکەی کەنەدا ڕادەگەیەنێت


داعش بەرپـرسیارێتی خۆی لە هێرشە خوێناویـیەکەی شەوی یەکشەممەی شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا ڕاگەیاند، ئەوەی کوژرانی دوو کچی لێکەوتەوە کە یەکێکیان تەمەنی 10 ساڵ بوو و ئەوی دیکەیان 18 ساڵ.

میدیاکەی داعش ئەوەی بە ئەعماق ناسراوە لە ڕێگەی ئنتەرنێتەوە ئەمڕۆ چوارشەممە نووسراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا نووسیویەتی "ئەنجامدەری هێرشەکەی شەوی یەکشەممەی شاری تۆرۆنتۆی باشوری ڕۆژهەڵاتی کەنەدا یەکێک بووە لە سەربازەکانی دەوڵەتی ئیسلامی و لەسەر بانگەوازەکان بۆ بە ئامانجکردنی خەڵکی وڵاتانی هاوپەیمانان ئەنجامی داوە.

پـۆلیسی کەنەدا پـێشتر ڕایگەیاند کەسێک بە ناوی فەیسەڵ حسێن تەمەن 29 ساڵ لە کاژمێر 10 ی شەوی یەکشەممە بە شێوەیەکی هەڕەمەکی بە دەمانچە تەقەی لە خەڵکی کردووە لە ناوچەی گرێکتاونی شاری تۆرۆنتۆ و لە ئاکامدا 2 کچ کوژران و 13 کەسی دیکە برینداربوون.

پاشان هێزەکانی پـۆلیس ڕووبەڕووی بوونەتەوە و لە ئاکامی شەڕە تەقە لەگەڵیاندا کوژراوە.

XS
SM
MD
LG