Accessibility links

کەنەدا پێشوازی لە سزاکانی ئەمەریکا دەکات بۆ سەر سعودییەکان


وەزیری دەرەوەی کەنەدا کریستیا فریلاند
وەزیری دەرەوەی کەنەدا کریستیا فریلاند

وەزیری دەرەوەی کەنەدا کریستیا فریلاند پێشوازیی لە سزاکانی ئەمەریکا کرد بۆ سەر ئەو 17 سعودییەی کە ڕۆڵیان هەبووە لە کوشتنی ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچی و وتی کەنەدا بیر لەوە دەکاتەوە ڕێوشوێنێکی هاوشێوە بگرێتەبەر.

وەزیری دەرەوەی کەنەدا کریستیا فریلاند بە ڕۆژنامەنووسانی وت " کەنەدا پێشوازیی لە هەنگاوەکەی ئەمەریکا دەکات و بەجددی بیر لەوە دەکاتەوە لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕێوشوێنێکی هاوشێوە بگرێتەبەر."

جێی ئاماژەیە لە ماوەی ڕابردوودا ئەمەریکا سزای سەپاند بەسەر 17 سعودیدا کە تاوانبارن بە کوشتنی جەمال خاشقچی نووسەر و ڕۆژنامەوانی سعودی کە سەرەتای مانگی دە لە کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە ئستەنبوڵ بێ‌سەروشوێن بوو.

هەردوو وەزارەتی خەزینە و دەرەوەی ئەمەریکا ناوی 17 کەسەکەیان ئاشکراکرد، لەوانە سعود ئەلقەحتانی ڕاوێژکاری پـێشووی محەمەد بن سەلمان جێنشینی عەرەبستانی سعودیـیە و محەمەد ئەلعوتەیبی کونسوڵی سعودیـیە لە ئستەنبوڵ و ماهر ئەلموترب ئەفسەری پـێشووی دەزگای هەواڵگری سعودیـیە.

XS
SM
MD
LG