Accessibility links

کەنەدا داوا لە وڵاتانی دیکە دەکات سزاکان لەسەر ڤەنزوێلا فراوانتر بکەن


وەزیری دەرەوەی کەنەدا کریستیا فریلاند وتی وڵاتەکەی گفتوگۆ لەگەڵ هاوبەشەکانیدا دەکات سەبارەت بە فراوانکردنی سزاکان بۆ سەر حکومەتەکەی نیکۆلاس مادورۆ کە ڕووبەڕووی فشارێکی زۆر بۆتەوە تاوەکو دەستبەرداری دەسەڵات ببێت.

فریلاند بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ژمارەیەکی زۆر سەرکردە باڵاکانی ناو سیستمەکەی مادورۆمان خستۆتە لیستی سزاکانەوە. ئێستا لەگەڵ هاوبەشەکانماندا گفتوگۆ دەکەین سەبارەت بە چۆنێتی فراوانکردنی سزاکان تاوەکو کاریگەریان زیاتر ببێت."

فریلاند دوای کۆبوونەوەکەی کۆمەڵەی لیما لە بوگوتا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر قەیرانی ڤەنزوێلا ئەم لێدوانەیدا بەڵام ئاماژەی بە وردەکارییەکان نەدا.

لەلایەکی دیکەوە کۆمەڵەی لیما وتی ڕابەری ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا خوان گوایدۆ ڕووبەڕووی هەڕەشەی کوشتن بۆتەوە و کۆمەڵەکە ئەوە بە شتێکی جددی دەزانن، هەروەها ئاماژەشیان بەوەدا مادورۆ بەرپرسە لە پارێزراوی گوایدۆ.

کۆمەڵەکە لە بەیاننامەیەکدا داوایان لە مادورۆ کرد دەستبەرداری دەسەڵات ببێت. وەزیری دەرەوەی کۆڵۆمبیا کارلۆس ئۆڵمز تروخیۆ لەجیاتی کۆمەڵەکە قسەی کردوو و وتی زانیاری هەیە لەسەر ئەو هەڕەشانەی ڕووبەڕووی گوایدۆ و خێزانەکەی بوونەتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG