Accessibility links

سەرۆک وەزیری کەنەدا: بەڵگەکان ئاماژە بەوە دەدەن ئێران فڕۆکە ئۆکرانیەکەی خستۆتە خوارەوە


سەرۆک وەزیری کەنەدا جەستن ترودۆ

سەرۆک وەزیری کەنەدا جەستن ترودۆ وتی زانیاری هەواڵگری لەلایە لە کۆمەڵێک سەرچاوەوە کە ئاماژە بەوە دەدەن فڕۆکە ئۆکرانییەکە بە موشەکی ئێرانی دژە ئاسمانی خراوەتە خوارەوە.

ترودۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ئۆتاوا ئاماژەی بەوەدا خستنە خوارەوەی فڕۆکەکە لەوانەیە بەبێ مەبەست بووبێت.

لە ماوەی ڕابردوودا دوو کاربەدەستی ئەمەریکا وتیان باوەڕیان وایە فڕۆکە ئۆکرانییەکە بەهۆی موشەکی دژە ئاسمانیەوە خرابێتە خوارەوە.

لەلایەکی دیکەوە سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسنیش ڕایگەیاند بەڵگە هەن لەسەر ئەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکەی کە لە ئێران کەوتە خوارەوە بە موشەکی دژە ئاسمانی خرابێتە خوارەوە، بەڵام لەوانەیە بەبێ مەبەست بووبێت.

جۆنسن لە بەیاننامەیەکدا وتی " زانیاری هەن لەسەر ئەوەی فڕۆکەکە بە موشەکی ئێرانی خراوەتە خوارەوە، پێدەچێت بەبێ مەبەست بووبێت، بەڕیتانیا داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات بەپەلە گرژییەکانی ناوچەکە کەم بکەنەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG