Accessibility links

کەنەدا: لەمدواییانەدا کەنەدییەک لە ئۆکرانیا گیانی لەدەستداوە


کەنەدا دەڵێت لەمدواییانەدا هاوڵاتییەکی کەنەدی لە ئۆکرانیا گیانی لەدەستداوە، ڕاپۆرتی ڕاگەیاندنەکانیش ئاماژە بەوە دەدەن ئەو کەنەدییەی گیانی لەدەستداوە لەگەڵ دوو هاوڵاتی ئەمەریکاییدا بووە کە هەردووکیان لە هەرێمی دۆنباسی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا گیانیان لەدەستداوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا گوتی " کاروباری جیهانی کەنەدا ئاگاداری مردنی هاوڵاتییەکی کەنەدییە لە ئۆکرانیا. بەرپرسانی کونسوڵگەری لە پەیوەندییدان لەگەڵ خێزانەکەیدا و یارمەتییان دەدەن." گوتیشی بەهۆی ڕەچاوکردنی تایبەتییەوە هیچ وردەکارییەکی دیکە ئاشکرا ناکرێت.

ڕۆژی شەممە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا مردنی دوو هاوڵاتی ئەمەریکای لە ئۆکرانیا پشتڕاست کردەوە. بەیاننامەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا و وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا هیچ وردەکارییەکیان نەدا لەسەر ئەوەی بەدیاریکراوی کەی و لە چی بارودۆخێکدا گیانیان لەدەستداوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG