Accessibility links

سەرۆک وەزیری کەنەدا: قورسە گرێبەستێکی گەورەی چەک لەگەڵ سعودیەدا هەڵبوەشێنرێتەوە


سەرۆک وەزیری کەنەدا جەستن ترودۆ

سەرۆک وەزیری کەنەدا جەستن ترودۆ کە ئێستا لەژێر فشارێکی زۆردایە بۆ سزادانی سعودیە دوای کوشتنی ڕۆژنامە سعودیەکە، وتی زۆر قورس دەبێت گرێبەستێکی 13 ملیار دۆلاری چەک لەگەڵ سعودیەدا هەڵبوەشێنرێتەوە وەکو چۆن ئۆپۆزسیۆن داوای دەکات.

ترودۆ وتی بۆ ئەوەی هەڵبوەشێنرێتەوە دەبێت پارەیەکی زۆر بدرێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە.

ترودۆ بە ڕادیۆی کەنەدی وت " ئەو گرێبەستەی حکومەتەکەی پێشوو واژۆی کردووە، زۆر قورسە ڕابگیردرێت یاخوود هەڵبوەشێنرێتەوە." وتیشی حکومەتەکەی بیر لە کۆمەڵێک بژاردە دەکاتەوە.

ترودۆ وتی " نامەوێت وا بکەم کەنەدییەکان ملیارێک دۆلار بدەن چونکە ئێمە دەمانەوێت بەشێوەیەکی ڕاست بەرەو پێشەوە بڕۆین." وتیشی زۆر بەداخەوە کە مەرجەکانی گرێبەستەکە لەگەڵ سعودیەدا ڕێگەی پێنادەن وردەکاری زیاتر باس بکات.

دیموکراتەکانی پەرلەمانی کەنەدا دەڵێن پێویستە لەسەر کەنەدا چیتر چەک نەدات بە سعودیە چونکە ئەوان هێرش دەکەنە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی لە شەڕی ناوخۆی یەمەندا.

وتیشیان " بابەتی خاشقچی نوێترین کاری خراپە کە سعودیە ئەنجامیان دەدات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG