Accessibility links

سەرۆک وەزیری کەنەدا هۆشیاری دەداتە ئەو کۆچبەرانەی کە بە نایاسایی دێنە وڵاتەکەوە


سەرۆک وەزیری کەنەدا جەستن ترودۆ وتی هیچ هەلێک نیە بۆ ئەو کەسانەی کە بەشێوەیەکی نایاسایی دێنە ناو وڵاتەکەوە.

ترودۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیوویەتی بەخێرهاتنی پەنابەرانی سوریا دەکات.

دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ هاوتا ئێرلەندییەکەی لیۆ ڤارادکار، جەستن ترودۆ بە ڕۆژنامەنووسانی وت " کەنەدا وڵاتێکی کراوەیە و بەخێرهاتنی خەڵکانی دیکە دەکات، بەڵام با بەڕوونی پێتان بڵێم، ئێمەش وڵاتێکین یاسا پەیڕەو دەکەین، هاتنە ناوەوە بۆ کەنەدا بەشێوەیەکی نایاسایی قبووڵ نیە، یاسای توند هەیە سەبارەت بە کۆچ و گومرگ کە دەبێت پەیڕەوی بکرێن، هیج گومانێک لەوەدا نیە."

هەفتەی ڕابردوو سەرژمێرییەکی حکومەتی کەنەدا دەریخستووە ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی کە بەشێوەیەکی نایاسایی لە ئەمەریکاوە هاتوون بۆ کەنەدا لە مانتی حەوتدا سێ هێندە زیادی کردووە.

حکومەت ڕایگەیاند ژمارەی کۆچبەران کە هاتوونەتە ناو کەنەداوە لە مانگی شەشدا 884 پەنابەر بوون بەڵام لە مانگی حەوتدا زیاتر لە 3100 کەس بەشێوەیەکی نایاسایی هاتوونەتە کەنەداوە و داوای مافی پەنابەرێتیان کردووە دەستگیرکراون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG