Accessibility links

کەنەدا کارمەندە ناپێویستەکانی لە باڵیۆزخانەکەی لە ئۆکرانیا دەکشێنێتەوە


وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا وتی وڵاتەکە بەشێوەیەکی کاتی کارمەندە ناپێویستەکانی لە باڵیۆزخانەکەی لە ئۆکرانیا دەکشێنێتەوە و تەنها ئەو کارمەندانە دەهێڵێتەوە کە پێویستن بۆ ئەرکەکانی باڵیۆزخانەکە، ئەمەش لەنێوەندی زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ڕووسیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا لەسەر ئۆکرانیا.

وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا لە بەیاننامەیەکدا وتی " لەکاتێکدا کە لەنزیکەوە چاودێری بارودۆخەکە دەکەین، ئەرکی سەرەکیمان هەمیشە پارێزراوی و ئاسایشی کەنەدییەکانە. بەرپرسەکانمان ئامادەن بەپێی پێویست خزمەتگوزارییەکان پێشکەشی هاوڵاتیانی کەنەدی بکەن."

وتیشی باڵیۆزخانەی کەنەدا لە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا بەکراوەیی دەمێنێتەوە.

هەفتەی ڕابردوو کەنەدا وتی وەکو پشتیوانیەک شارەزایانی بواری ئاسایش و مامەڵەکردن لەگەڵ ململانێکان ڕەوانەی باڵیۆزخانەکەی دەکات لە ئۆکرانیا.
وتیشی " پێکەوە توانای دیبلۆماتیمان زیاتر دەکەن و وەکو پشتیوانییەک لە ئۆکرانیا دەبێتە هۆی ئەوەی بەردەوام بین لە هەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی خراپبوونی بارودۆخەکە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG