Accessibility links

ڕاپۆرت: " هەڕەشە ئەلیکترۆنییەکانی ڕوسیا و چین کەنەدا دەکەنە ئامانج


ڕاپۆرتەکانی لیژنەی تایبەتی ئاسایشی ئەلیکترۆنی کەنەدا هۆشیاریاندا لەسەر ئەوەی کۆمەڵێک بەرنامە هەن لەلایەن حکومەتەکانی چین و ڕوسیا و ئێران و کۆریای باکوورەوە پشتیوانیان لێدەکرێت هەڕەشەیەکی گەورەیان لەسەر بواری تەکنەلۆجیای پێشکەوتووی کەنەدا دروستکردووە.

ناوەندی کەنەدا بۆ ئاسایشی ئەلیکترۆنی وتی " ژمارەی هێرشە ئەلیکترۆنییەکان زیاد دەبن و زیاتریش پەرەیان پێدەدرێت."

هەروەها ئاماژەشی بەوەدا ئەو چوار وڵاتە هەوڵدەدەن پەرە بە توانایەک بدەن تاوەکو بتوانن ژێرخانی سەرەکی کەنەدا لەکاربخەن تاوەکو ئامانجەکانی خۆیان بپێکن.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە دەڵێت هێرشە ئەلیکترۆنیەکان بیرۆکە و زانیارییەکان سەبارەت بە شەڕی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بکەنە ئامانج تاوەکو بتوانن لە وڵاتەکانی خۆیان کۆنتڕۆڵی ڤایرۆسەکە بکەن.

هەروەها هەڕەشەشیان لەسەر کەنەدییەکان و کۆمپانیاکانیان دروست کردووە و لەڕێی ئینتەرنێتەوە سیخوڕیان بەسەرەوە دەکەن کارییان تێدەکەن.

ناوەندەکە وتی " هەڵسەنگاندنەکانمان ئاماژە بەوە دەدەن ئەو بەرنامانەی کە وڵاتانی چین و ڕوسیا ئێران و کۆریای باکوور پشتیوانیان لێدەکەن گەورەترین هەڕەشەی ئەلیکترۆنین بۆ سەر تاک و ڕێکخراوە کەنەدییەکان."

وتیشی پێشبینی ئەوە دەکات ئەو کۆمەڵانە کە لەلایەن ئەو وڵاتانەوە پشتیوانیان لێدەکرێت بەردەوام بن لە " سیخوڕیکردن بەسەر کارە بازرگانییەکانی کەنەدا و لایەنە ئەکادیمی و حکومییەکانەوە."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG