Accessibility links

زیاتر لە 10 هەزار کەس لە کەنەدا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە


بەپێی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ناوخۆی کەنەدا ژمارەی گیان لەدەستدانەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە کەنەدا 10 هەزار کەسی تێپەڕاند کە لە ئێستادا وڵاتەکە ڕووبەڕووی شەپۆلی دووەمی پەتاکە بۆتەوە.

بەپێی داتاکان زیاتر لە سەدا 90 ی گیان لەدەستدانەکان لە گەورەترین شارەکانی وڵاتەکەدا بووە، ئۆنتاریۆ و کیوبێک.

هەتاوەکو ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ژمارەی گیان لەدەستدانەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە کەنەدا گەیشتە 10,001 کەس و ژمارەی توشبووانیش گەیشتە 222.670 کەس.

سەرۆک وەزیری کەنەدا جەستن ترودۆ لەمیانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دانی بەوەدانا هاوڵاتیان بێزاربوون لە پەتاکە و زیادبوونی خێرای ژمارەی توشبووان و توندکردنەوەی ڕێکارەکانی تەندروستی لە سەرانسەری وڵاتەکەدا کە بەمەبەستی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە گیراونەتەبەر.

ترودۆ وتی " کەس لە ئێمە ئەمەی ناوێت، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بیت و دەمامک بەستبێت و باس لە زیادبوونی ژمارەی توشبووان بکەیت لە خوێندنگاکانمان و سەپاندنی ڕێوشوێنی دیکە کە لەژیانی ڕۆژانەماندا بێزارییان کردووین."

وتیشی " شتەکە ئاسان نابێت، جەژنی سەری ساڵ بەڕێوەیە و ئەگەری هەیە لە بەشێکی زۆری وڵاتەکەدا نەتوانین چاومان بە خێزانەکانمان بکەوێت، تەنانەت ئەگەر لە هەفتەکانی داهاتوودا زۆر وریاش بین."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG