Accessibility links

پۆلیسی کەنەدا چەکدارێک لە نزیک ماڵی سەرۆک وەزیری وڵاتەکە دەستگیردەکات


سەرۆک وەزیری کەنەدا جەستن ترودۆ
سەرۆک وەزیری کەنەدا جەستن ترودۆ

بەرپرسانی کەنەدا ئاماژەیان بەوەدا پۆلیس پیاوێکی چەکداری دەستگیرکردووە دوای ئەوەی چووەتە ناو ناوچەیەکەوە لە ئۆتاوا کە تایبەتمەندی خۆی هەیە و سەرۆک وەزیری وڵاتەکە جەستن ترودۆ لەو ناوچەیەدا دەژی، ئەوەشی خستەڕوو لەو کاتەدا سەرۆک وەزیر لە ماڵەوە نەبووە.

ترودۆ و خێزانەکەی لە ماڵێکی گەورە لە هاوینەهەواری ڕیدۆ هۆڵ دەژین کە بنکەی سەرەکی نوێنەری فەڕمی شاژنە ئیلیزابێثیشی لێیە.

پۆلیسی کەنەدا لە تویتەر نوسیویەتی " پیاوێکی چەکدار توانیویەتی بچێتە ناو هاوینەهەوارەکەوە، لەو کاتەدا نە سەرۆک وەزیر و نە نوێنەرەکەی شاژنیشی لێبووە."

وتیشی " بەبێ ڕوودانی هیچ ڕووداوێک پیاوەکە دەستگیرکراوە. ئێستا دەستبەسەر کراوە و لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG