Accessibility links

کالامارد ڕۆژی چوارشەممە ڕاپۆرتێک سەبارەت بە کوژرانی خاشقجی بڵاودەکاتەوە


ئاگیس کالامارد
ئاگیس کالامارد

لە بەیاننامەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە دەڵێت ئاگنیس کالاماردی لێکۆڵەرەوەی دیاریکراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە کوژرانی خاشقچی، ڕۆژی چوارشەممە ڕاپۆرتێک سەبارەت بە کوژرانی ڕۆژنامەنووسە سعودییەکە بڵاودەکاتەوە.

کالامارد کە ڕابەرایەتی لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی دەکات لە کوژرانی ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچی لەناو کونسوڵخانەی سعودیەدا لە ئیستەنبوڵ، دوای سەردانەکەی بۆ تورکیا لەمساڵدا وتی بەڵگەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە بەرپرسانی سعودی پلانی کوشتنەکەیان داڕشتووە و جێبەجێیان کردووە.

تا ئێستا لاشەی خاشقچی نەدۆزراوەتەوە بەڵام کالامارد وتی خۆی و تیمەکەی لە شارەزایانی تەندروستی و یاسایی گوێبیستی بەشێک لە گرتەیەکی دەنگی بوون لەکاتێکدا کە خاشقچی کوژراوە، ئەم گرتە دەنگیەش دەزگای هەواڵگری تورکیا بە کالاماردی داوە.

واپێشبینی دەکرێت لە ڕاپۆرتەکەیدا داوای لێپێچینەوەی یاسایی بکات لە هەموو ئەو وڵات و کەسانەی بەشداربوون لە کوشتنەکەی خاشقچیدا.

دەزگای هەواڵگری ناوەندی ئەمەریکا سی ئای ئەی و هەندێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا پێیان وایە شازادەی جێنشینی سعودیە محەمەد بن سەلمان دەستی هەبووە لە کوشتنی خاشقچیدا و ئەو فەرمانی کوشتنەکەی دەرکردووە، بەرپرسانی سعودیەش ئەوە ڕەت دەکەنەوە.

کالامارد ڕەخنەی لە دانیشتنە نهێنییەکانی سعودیە گرت لەگەڵ ئەو 10 کەسەدا کە تاوانبارن بە کوشتنی خاشقچی و داوای لە بەرپرسانی سعودیە کرد ناوی تاوانبارەکان و تۆمەتەکانیان ئاشکرا بکات.

وابڕیارە لە 26ی مانگی حەوتدا کالامارد ڕاپۆرتەکەی بۆ ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرا بکات کە 47 دەوڵەتی ئەندامن تیایدا بە سعودیەشەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG