Accessibility links

کوژرانی پۆلیسێک بە فیشەک لە ویلایەتی کالیفۆرنیا


وتەبێژێک بەناوی سەرکردەی پۆلیسی لۆس ئانجلس ڕایگەیاند یەکێک لە پیاوەکانی پۆلیسی ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمەریکا بە فیشەک کوژراوە لەکاتێکدا لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوێکی هاتووچۆ کردووە لە ناوچەی لۆس ئانجلس.

ئەفسەر جۆن کۆرنیا وتی پۆلیسێکی تریش لە بەڕیوبەرایەتی پۆلیسی ویتەر و گومانلێکراوەکەش کە ئیسپانیە و تەمەنی لە بیستەکاندایە لە تەقەکردنەکەدا برینداربوون.

جێری براونی دادوەری ویلایەتی کالیفۆرنیا لە بەیاننامەیەکدا وتی ئەو پۆلیسەی کوژراوە ناوی کیث بۆیەرە و تەمەنی 53 ساڵە و دوو کوڕی گەورەشی هەیە.

کۆرنیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتیشی ئەو دوو پۆلیسەی کە وەڵامی هەواڵەکەیان داوەتەوە سەبارەت بە ڕووداوە هاتووچۆکە لە ویتەر، کاتێک نزیک بوونەتەوە لە ئوتومبێلە دزراوەکە گومانلێکراوەکە تەقەی لێکردوون.

وتیشی " هێشتا هەوڵ دەدەین هۆکاری تەقەکردنەکە بزانین، ئەوە ئاشکرایە ئەو لە ئوتومبێلێکی دزراودا بووە و ئەندامی چەتەیەکە، هەوڵ دەدەین بزانین هۆکارێکی تر هەبووە لە پشت ئەوەوە یان نا."

هەروەها کۆرنیا وتی دوو پۆلیسەکە و گومانلێکراوەکەیان گواستۆتەوە بۆ نەخۆشخانە کە لەوێ بۆیەر گیانی لەدەستداوە، وتیشی پۆلیسی دووەم لە بارێکی جێگیردایە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG